بەگوێرەی ڕاپرسییەک کە لە لایەن کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئەڵمانیاوە ئەنجامدراوە، 80%ی خەڵکی ئەڵمانیا پشتگیری بایکۆت و بڕینی پەیوەندییە ئابورییەکانی وڵاتەکەیان بە تورکیاوە دەکەن.
پەیوەندی سیاسی و ئابوریی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا کە خۆی ڕوو ئاڵۆزی و گرژی بوو، بە دەستگیرکردنی چالاکوانێکی مافی مرۆڤی ئەڵمانی لە تورکیا ئاڵۆزتریش بووە، لەم چوارچێوەیەشدا کەناڵی تەلەفزیۆنی ARD ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە و ڕای هاوڵاتیانی ئەڵمانی وەرگرتووە سەبارەت بە بایکۆتکردن و و بڕینی پەیوەندییە ئابورییەکانی ئەڵمانیا بە تورکیاوە.
لە ئەنجامی ڕاپرسییەکەدا80%ی بەشداربووان لە ڕاپرسییەکەدا پشتگیری هەموو جۆرە هەوڵدانێکیان کردووە لەلایەن وڵاتەکەیانەوە دژی تورکیا و تەنیا 16% دژی ئەو جۆرە هەوڵدانانە دەنگیان داوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپرسییەکەدا کە هاوڵاتیان خرابوونە بەر ئەم پرسیارە، کە ئایا دەیانەوێت ڕۆژانی پشوودانی خۆیان لە تورکیا تێپەڕ بکەن یان نا، زۆرینەی بەشداربووان دەنگی نایان داوە و ڕایانگەیاندووە، کە حەز ناکەن دەرفەتەکانیان بۆ پشوودان لە تورکیا تێپەڕبکەن.
28-07-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,583 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!