بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەدرێژەی سووتاندنی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دارستانەکانی “زاگرۆس” لەوەڕگا و دارستانەکانی ئاوایی “هەنجیران” لەنیزیک بنکە سەربازییەکانی سەر سنوور و هەروەها ناوچەی “مرخێل و درۆلە” لە دەور و بەری پاوە، ڕووبەڕووی سووتان بوونەوە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لە بەرفراوانی و بەهێزی ئاگر کەوتنەکە دەکەن و دەڵێن بەهۆی جوغرافیای سەختی ناوچەکە، توانای کۆنتڕۆڵ کردن و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێز و هاووڵاتیانی ناوچەکە لە ئارادا نییە و پێویستە بۆ دامرکاندنەوەی لە دەرفەت و ئامێرگەلی پێشکەوتووی وەک فڕۆکە ئاگرکوژێنەوەکان کەڵک وەرگیرێت، کە ئەویش نەتەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی نییە، بەڵکوو هەتا ئێستاکە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، هیچ هەوڵێکیان بۆ هێنانی ئەو کەرەستانە و کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ئاگرە نەکردووە و تەنیا ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە بە کەمترین دەرفەتی لە دەستیاندا حەولی دامرکاندنەوەی ئاگرەکانیان داوە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە بەهۆی سووتاندنەکانەوە نیزیکەی 3هێکتار لە لەوەڕگاکانی “پاوە”، 1/5 هێکتار لە مێرگ و دارستانەکانی ناوچەی شارەی سەرمەت” و ناوچەی “ملەنێ” لە شارەدێی حەیدەرییە”ی سەر بەشاری “گێلانغەرب” و 1000 هێکتار لە لەوەڕگە و لاپاڵ و دارستانەکانی ناوچەی “کۆساڵان”ی سەر بە شاری “مەریوان” لە ئاگردا سووتاون.
ساڵی ڕابردووش تەنیا لە 28 ئاگرکەوتنەوەدا، زیاتر لە 500 هێکتار لە زەنوێر و دارستانەکانی گێلانغەرب بوونە سووتماک و لەناوچوون و بەپێی سەرچاوە نێوخۆییەکان زیانەکانی زیاتر بە 30میلیار قڕان خەمڵێندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
31-07-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,422 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!