بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ هەینی 13ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی 2 زیندانی بە مەبەستی لە سێدارەدانیان، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانەی ناوەندی ورمێ گوێزرانەوە.
“حوسێن شاهی”
“سەعید پوور هورموزی”
ئەو 2کەسەن کە پێشتر بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو. بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا سزای ناوبراوان جێبەجێ بکرێت.
شایانی باسە کە پێشتر نوێنەرانی پەڕڵەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵاڵەیەکی یاساییدا داوایان کردبوو کە بەمەبەستی کەمکردنەوەی سزای سێدارە بۆ تاوانەکانی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان، دەزگای دادوەری خۆی لە ئێعدامکردنی زیاتر لە 5000 کەسی سزادراو بە سێدارە، خۆی ببوێرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
04-08-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,519 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!