ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ناوچەکانی #شەهبا# لە باکووری شاری #حەلەب# بە فەرمی پێکهێنانی #کانتونی شەهبا#-ی سەر بە هەرێمی #عەفرین#ی ڕاگەیاند.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ناوچەکانی شەهبا بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی دامەزراندنی فیدراڵی باکووری سووریا، لە ڕاگەیێندراوێکدا بە فەرمی دامەزراندنی کانتۆنی شەهبا-ی سەر بە هەرێمی عەفرینی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی بڕیاری دوادانیشتنی ئەنجومەنی دامەزراندنی فیدراڵی دیموکراتی باکووری سووریا کە ڕۆژی 27ی مانگی جووڵای لە شارۆچکەی ڕمێلان بەڕێوەچوو، فیدراڵی باکووری سووریا لەسێ هەرێمی عەفرین لە ڕۆژئاوا، فورات لە ناوەڕاست و جەزیرە لە ڕۆژهەڵات پێکدێت و لەمناوە هەرێمی عەفرین بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی عەفرین و #شەهبا# و مەنبەج، هەرێمی #فورات# بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی #کۆبانی# و #گرێ سپی# و هەرێمی #جەزیرە#ش بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی #قامیشلۆ# و #حەسەکە#.
ئامانج لە ڕاگەیاندنی ئه و هەرێم و کانتۆنانە، بەڕێوەبردنی فیدراڵی ناوچە کوردییەکانی کوردستانی سووریا و بەشداریی دیموکراتیک لە داهاتووی سووریادا ڕاگەیێندراوە.
ماڵپەڕی کوردپرێس: 07-08-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 15,901 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!