دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری #هەڵەبجە# ئاشکرای دەکات، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانەوە تا ئەمڕۆ هەینی، زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە و #هەورامان# کردووە، بەبەراوردیش بە #جەژنی ڕەمەزان# هاتنی گەشتیاران بەرێژەی 50% زیادیکردووە.
سەردار عەلی، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەمڕۆ هەینی 8ی ئەیلول بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەپێی ئه و ئامارانەی لەبەردەستن، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانەوە تا ئەمڕۆ هەینی زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هاتبوون.
راشیگەیاند، بەهۆی ئه و ئاسانکارییەی کە لە خاڵە سنورییەکان و بازگەکاندا بۆ گەشتیاران دەکرێت و هۆکارێکی باشبون بۆ ئەوەی ڕێژەی هاتنی گەشتیار بە ڕێژەی لە%50 زیاد بکات.
رونیشیکردەوە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتبوونە ناوچەکە هەروەها بە بەراورد بە جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوش بەهەمان شێوە ڕێژەکە زۆر زیادیکردووە.
بەرپرسی بەشی گەشتوگوزار لەبەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی وت: بەدەر لە گەشتیارانی پارێزگاکای ناوەڕاست و باشوری عێراق، گەشتیارانی ئێرانیش بە ڕێژەیەکی بەرچا و ڕوویان لە سەیرانگاکانی ئەحمەد ئاوا و سەرچاوەی زەڵم و سەیرانگای ئاوێسەر کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە 32 شوێنی گەشتیاری هەیە، کە لە ماستەر پلانی گەشتیاری هەڵەبجە یه و لە ڕۆژانی چەژنیشدا هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە.[1]
08-09-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,900 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!