بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی کەرتی وزە، کۆمپانیای شیفرۆنی ئەمەریکی لەم مانگەدا یەکەمین بیری بەدواداگەڕانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان هەڵکەندووە، ئەوەش دوای دوو ساڵ لە وەستانی ئەو کارانەی کۆمپانیاکەدا دێت لە هەرێمدا.
دوو سەرچاوەی کەرتی وزە بەئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە کۆمپانیای شیفرۆن، دووەم گەورەترین کۆمپانیای ئەمەریکی بۆ نەوت و گاز، بیرێکی لە کێڵگەی #سارتا# لە باکوری شاری هەولێر هەڵکەندووە، ئەوەش یەکەم هەنگاوی لەو جۆرەیە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2015ەوە.
وتەبێژێک بەناوی کۆمپانیا ئەمەریکییەکەوە ڕایگەیاندوە شیفۆرن بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی بەدواداگەڕان لە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی ئاشکرا بکات.
شیفرۆن پشکی لەسەدا هەشتای کێڵگەکانی سارتا و #قەرەداغ#ی هەیە کە پێکەوە ڕووبەری 1129 کیلۆمەتر دوجایان هەیە ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمپانیاکە لەساڵی 2016. تا ئیستا شیفرۆن هیچ بەرهەمێکی لەهەرێمی کوردستاندا نییە.
کۆمپانیا ئەمەریکییەکە لە کۆتاییەکانی 2015 دەستیکرد بەپرۆسەی بەدواداگەڕان لە کێڵگەی سارتا و لە کۆتاییەکانی 2016 تەواوی کرد. لە کۆتایی ساڵی 2015 شیفرۆن دەستبەرداری کێڵگەی ڕۆڤی بوو.
کۆمپانیا ئەمەریکییەکە کە بنەی سەرەکیی لە ویلایەتی کالیفۆرانیایە، لە ساڵی 2014 و دوای دەستپێکردنی شەڕی داعش، بەشێوەیەکی کاتیی لەکارکردن وەستا.[1]
20-09-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,365 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!