دەم شڕی دەم حيز
ئيديۆمێکە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە هيچ نهێنی و قسەيەک نەپارێزێت و زوو بڵاويبکاتەوە و شڕ-يش گوزارشتە لە تورەگەيەک يان هەگبەيەکی دڕاو کە ئه و شت و مەکەی تێيدايەتی بەهۆی شڕۆڵيەوە هەمووی دەڕژێت و هيچی لەناو نامێنێتەوە، گفتوگۆ و ئاخاوتنەکانيشی هەمووی قسەی قۆڕ و بێ مانا و لەجێگەی خۆيدا نيە و شەرميش لە وشەکان ناکات بەگوێرەی شوێن وجێگە و کۆڕ و کۆبونەوەکان بەڵکو ئەوەی بکەوێتە سەر زاری وەک تير دەيهاوێژێت.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 905 keer bekeken