سوپاس و پێزانین
سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ هەمو هاوڵاتیانی ئەزیز و خۆشەویست، بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە لەگەڵمان بوون لەم ماوەی ڕابردو و هاوکار و پشتیوانمان بوون، وە ئەوانەی کە ئەمرۆ دەنگیان دا بە نەخێر و باوەڕیان بە نەخێرەکەی خۆیان هەبو و لە ڕاستی گەمە سیاسیەکە تێ گەیشتبوون، وە داوای لێبوردنیش لەوانە دەکەم کە دەنگیان بەڵێ بوە وو دڵگرانمان کردبێتن و ڕەنگە پێیان وا بوبێت کە ئێمە دژی ئەوانین یان دژی دەوڵەتی خۆمانین یان دژی خاک و نیشتیمانی خۆمانین، هیوادارم ئەمرۆ لە لێدوانی بەشێک لە بەرپرسان ڕاستی ئەم پرۆسەیەتان بۆ دەرکەوتبێت و هەروەها دڵنیام کە لە ماوەی داهاتو زیاتر ڕاستی ئەم گاڵتەجاریەتان بۆ دەردەکەوێت و دەزانن چۆن هەست و سۆزی نەتەوایەتی ئێوەیان بە کار هێناوە و بۆتان دەردەکەوێت کە چەندە ئێوە دڵپاکانە دەنگتان داوە و ئەوانیش چەندە دڵپیسانە دەنگتان دەفرۆشن و بۆ مەبەستی تر بە کاری دەهێنن.
ئەوەی ئەمڕۆ بۆمان دەرکەوت ئەوەیە کە ئەم پرۆسەیە بە ڕاستی دەسەڵات ڕادەچڵەکێنێت، دەسەڵاتێک بۆ بابەتێکی وا نیشتیمانی و نەتەوەیی نەیتوانیوە قەناعەت بە هاوڵاتیانی خۆی بکات کە بەشداری ڕیفراندۆم بکەن، بەو پێیەی بە پێی زانیاریەکانی کە تا ئێستا دەستمان کەوتوە لە هەمو هەرێمی کوردستان ٪50 ی خەڵکی کەمتر بەشداری دەنگدانیان کردوە، وە لەو ڕێژەیەیش تەنها ٪27 دەنگیان بەڵێ بوە و ٪22 دەنگیان نەخێر بوە و ٪1 دەنگی پوچەڵ بوە، ئەمەیش مانای ئەوەیە کە لە هەمو هەرێمی کوردستان نزیکەی ٪75 ی هاوڵاتیان یان دەنگیان نەداوە و بەشداری پرۆسەکەیان نەکردوە یاخود دەنگیان نەخێر بووە.
بۆیە بە ڕاستی دەسەڵاتی کوردی پێویستە دەست بە جێ بە خۆیدا بچێتەوە و بزانێت چی هەیەڵە ؟ ئایا تا کەی دەتوانێت دەنگی خەڵکی و هاوڵاتیان وەلا نێت ؟ ئایا تا کەی دەتوانێت بەم شێوەیەی ئێستای بەردەوام بێت ؟ ئایا هۆکارچییە کە هاوڵاتیانی خۆی ئامادە نین بۆ ناونیشانێکی نەتەوەیی وەک ڕیفراندۆم متمانە بە دەسەڵات بکەن و بە دەم بانگەواز و بانگەشەکانیدا بچن ؟ خۆ ئەگەر ئەمە نەکات، ئەوا دەبێت بزانێت ئەم پەنگخواردنەوەیە تا سەر درێژە ناکێشێت و لە شوێنکدا دەتەقێتەوە.
هەرچی تایبەتیشە بە ئێمە و بە خەڵکی تر و هاوڵاتیان، ئەوا پێمان وایە کە قۆناغێکی نوێ، قۆناغێکی تری خەبات لە سبەینێوە دەست پێ دەکات و بەردەوام دەبین تا ئەو ساتەی کە دەگەینە ئامانجی پلان بۆ دانراو، ئەویش گۆڕینی ژیان و گوزەرانی خەڵک و دەربازبونە لەم دۆخەی ئێستا.
#شاسوار عەبدولواحید#
25-09-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,669 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!