نێرەکەر تۆڕ
لەکاتی کارکردن و باربردن بە نێرەکەر ئەگەر بە هەر هۆکارێک بێت نێرەکەرەکە تێی هەڵجليکاند و بارەکەی لەسەر پشتی خۆی فرێدا يان کارەکەی بەجێهێشت دەوترێت نێرەکەر تۆڕی کرد، هەڵبەت لە ناو کۆڕ و کۆبونەوە و خەڵکدا هەندێکجار ڕێک دەکەوێت پياوێک لەسەر شتێکی بچوک توڕە دەبێت و کۆڕەکە بە توڕەييەکی زۆرەوە جێ دەهێڵێت لێرەدا پێی دەوترێت(نێرەکەر تۆڕی مەکە) يان(فلانە کەس نێرەکەر تۆڕی) کردو کۆبونەوە و کۆڕەکەی بەجێهێشت.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 415 keer bekeken