پەیوەست بە لێدوانەکانی بەڕێز (#عەلی حەمە ساڵح#) تایبەت بە دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێز (#ڕێباز حەملان#) و خستنەڕوی هەندێک زانیاری و بەڵگە لەسەر ناوبراو، پێویستە ڕای گشتی و دەنگدەر و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەوە ئاگاداربکەینەوە کە ئه و زانیاریانە دوو جۆرن:-
جۆری یەکەم: ئه و زانیاریانەیە کە لەراپۆرتەکانی چاودێری دارایدا هاتووە، ئه و ڕاپۆرتانەش لە ڕووی کارگێڕی و یاساییەوە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن و تا ئه و لیکۆڵینەوانەش تەواو نەبن ناتوانرێت زانیاریەکانی ناو ڕاپۆرتەکان وەک بەڵگەی گەندەڵی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
جۆری دووەم: ئه و زانیارییانەیە کە تەنها لە چوارچێوەی گوماندابوون و هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراوی لەگەڵدا هاوپێچ نەکراوە.
02-10-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,743 keer bekeken