بۆ کۆچی دوایی سەرکردەی دیاری کورد (#مام جەلال#)، بەناوی #دەزگای دواڕۆژ#ەوە هاوخەمی و پرسەی خۆمان ڕادەگەیەنین.
ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەکەمی 2017 بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک (مام جەلال)مان پێگەیشت، ئەم کۆچەش خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و هەواڵەکەشی یەکێکە لە ناخۆشترین و پڕ ئازارترین هەواڵەکان کە بەداخەوە ئەمڕۆ بڵاومانکردەوە.
سەرۆک مام جەلال جگە لەوەی سەرکردەیەکی سیاسی و شۆڕشگێڕێکی دیاری کورد بوو، لەهەمانکاتدا نوسەر و قەڵەمێکی دیاری بزوتنەوەی ڕۆشنبیری کورد بوو، نوسین و ڕێگەچارەکانی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە مێژوودا تۆمارن و هەمیشە شانازییان پێوە دەکرێت.
مام جەلال یەکەم کورد بوو کە وەک سەرکۆماری عێراق هەڵبژێردرا و توانی لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا ئارامی بە عێراق و ناوچەکەش ببەخشێت، کەیسی کوردی زیاتر بە جیهان ناساند و داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانیش بوو.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گشت گەلی کوردستان دەکەین و دەخوازین ئەم لەدەستدانە دواکۆستی کورد بێت.
دەزگای دواڕۆژ بۆ ڕوناکبیری و ڕاگەیاندن
03-10-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,135 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!