بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمپانیای #ئاسیاسێڵ#، ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و لە بەشێکی ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە ئاسیاسێڵ تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج تریلیۆن دیناری داوە بە حکومەت، وەکو کرێی مۆڵەت و هەموو جۆرەکانی باج و بڕەپارەی فەرمی دیکە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداوی نێردراوە، باس لەوە کراوە، کاری کۆمپانیاکانی مۆبایل بەپێی یاسا لەلایەن کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی رێکخراوە.
هەر لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، مۆڵەتی کارکردنیان لەلایەن کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقییەوە پێدراوە و نووسراویشە ئاسیاسێڵ یەکێکە لەو کۆمپانیایانە کە هەڵدەستێت بە دانی باجی داهات بە دەستەی گشتی باجەکان و تاوەکو ئێستاش نزیکەی پێنج تریلیۆن دیناری داوە بە حکومەت، وەکو کرێی مۆڵەت و هەموو جۆرەکانی باج و بڕەپارەی فەرمی دیکە.
ئاسیاسێڵ یەکێکە لەو سێ کۆمپانیایەی مۆبایل کە لەسەر ئاستی عێراق مۆڵەتی کارکردنی هەیە و زیاتر لە 12ملیۆن بەشداربووی لە سەرتاسەری عێراقدا هەیە.
ئەو ڕاگەیێندراوەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، لەکاتێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە 9-10-2017 ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوەو بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێک، بڕیاردراوە سەرجەم تۆڕەکانی مۆبایل بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند و بگوازرێنەوە بۆ بەغدا.[1]
11-10-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,287 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!