$باشووری کوردستان$
- حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، مۆڵەتی تا کاتژمێر 2 و نیوی بەرەبەیانی ئەمڕۆی داناوە بۆ کشانەوەی پێسمەرگە و ڕۆیشتنی سوپای عیراق بۆ ناو #کەرکووک#.[2]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەعد حەدیسی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە بۆ سکای نیوز ڕایگەیاند، کە هیچ مۆڵەتێک بە پێشمەرگە نەدراوە بۆ کشانەوەی لە کەرکووک.[2]
- پەرپرسێکی مەرزی نێودەوڵەتی #پەروێزخان# ئاشکرای دەکات، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕەسمی مەرزی پەروێزخانی داخست، هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاری ڕاگرت.[1]
- لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کاروباری بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ# ڕاگیرا و تەنیا هاتوچۆی گەشتیاريی ئاساییە.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئێران دەروازە سنوورییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی داخستووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم گەڕاندووەتەوە.[4]
- لیژنەی ئەمنی کەرکووک ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشداریداوە، هەرلایەنێک هێرش دەستپێبکات ئەوا هاوپەیمانان بۆردومانی دەکەن.[1]
- #نێچیرڤان بارزانی# ڕایگەیاند، نابێ ئێران داخستنی سنوورەکان وەک فشار بەکاربهێنێ، چونکە لە بەرژەوەندی کەسدا نییە و هیچ کێشەیەکیش چارەسەر ناکات.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- 275 چەتەی #داعش# و خێزانەکانیان، کە هاوڵاتی سوریان، لە ناوەندی شاری ڕەقە خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان کرد.[4]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 10,639 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!