گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە عادل بەگی سەر بە #شەمزینان#ی #جولەمێرگ# لە پێنج قۆڵەوە چالاکییان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلاکان لە شەمزینان بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، گەریلاکانمان دوێنێ کاتژمێر 09:00ی سەرلەبەیانی لە ناوچەی عادل بەگی سەربە شەمزینانی جولەمێرگ لە پێنج قۆڵەوە دژی هێزەکانی سوپا چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا سێ سەربازی تورک کوژران، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئەو هێزانە کرایە ئامانجی چالاکیی گەریلاکانمان.
هەپەگە ڕاشیگەیاند:هەر دوێنێ گەریلاکانمان لە گردی پەرتوتی سەربە چەلێ، چالاکییەکی دیکەیان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی تورک کوژرا.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک کاتژمێر 02:00ی نیوەشەو ناوچەی عادل بەگیان بۆردومان کردووە.[1]
05-11-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,261 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!