دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەرپرسی ڕاگەیاندنی #وەزارەتی پەروەردە#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات کە بەهۆی ئاڵۆزی و بارگرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغداو شەڕی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە نزیکەی 151 هەزار خوێندکاری ناوچە کێشەلەسەرەکان بێبەشبوون لە خوێندن و 802 قوتابخانەش پرۆسەی خوێندنیان تیایاندا ڕاگیراوە.
شۆڕش غەفوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە سنوری پارێزگای #کەرکووک#، #مەخمور#، #تلکێف#، #شەنگال#، #زوممار# و #خانەقین# 802 خوێندنگا و 151 هەزار و 237 خوێندکار و 10 هەزار و 854 مامۆستا هەن لەو ڕێژەیەش نزیکەی 90%ی ئاوارەبوون و لە خوێندن دابڕاون.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ڕێکخراوە جیهانییەکان هەوڵیداوە یارمەتی ئەو خوێندکارانە بدات و داواشیان لە حکومەتی عێراقی کردووە کار لەسەر یارمەتیدانیان بکات وەک ئاوارە.
شۆڕش غەفوری وتیشیحکومەتی هەرێم زەوی دابین کردووە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراقی قوتابخانەی کاتی لە سەر دروست بکات، لەگەڵ ئەمەشدا 100 قوتابخانەی سەر بە وەزارەتی پەروەردەش شەفتێکی دراوە بە ئەوان تا پرۆسەی خوێندنی تێدا بەرێوەبچێت.[1]
07-11-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,774 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!