لەرۆژی 2 /1/ 2018 هەردوو مەکتەبی سیاسی #حزبی شیوعی کوردستان# و #حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان# کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بەبارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.لەبابەتە گرنگەکانی کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق بوو.
سەبارەت بەو بابەتە هەردوو حزب لەو بڕوایەدان کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەلیستێکی نیشتمانی هاوبەشی هەمووان بەیەکەوە بەشداری ئەوپرۆسەیە بکات، کە لیستەکە ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی کوردستان و لەوێ داکۆکی لەمافە ڕەواکانی گەل بکات و دوور بێ لەبەرژەوەندی تەسکی حزبیایەتی.
مەکتەبی سیاسی مەکتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان
#02-01-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,167 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!