سمکۆڵان لە خۆڵ دەکات
کەسێک بە پەرۆش بێت بۆ ئەنجامدانی کارێک يان ئامادە بێت بۆ پەلاماردان دەوترێتيش(سمگوڕ سمگوڕيەتی)، يان کەسێک پێداگری بکات بۆ بەدەستهێنانی شتێک، سمکۆڵ لە خۆڵدانيش واتە پێ لە زەوی دان و ئەم حاڵەتە لە(ئەسپ و گا و سەگ) زۆر بەديدەکرێت بەر لە پەلامار يان نيشانەکانی ئامادەگی و هاندانە بۆ شەڕ، لە نێوان ئەندامانی نەتەوەيەکيش سمکۆڵ لە خۆڵ دان واتە خۆخۆری و ئاژاوەگێڕی بەهەموو ئه و حاڵەتانە لە دەربڕی کوردەواريدا دەوترێت(سمکۆڵان لەخۆڵ دەکات) واتە پێ لە عەردی دان بۆ ئامادەيی و ئەنجامدانی کارێک بە پەرۆشەوە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 725 keer bekeken