ناوی تەواو: جیهاد حەسەن ناسر، ناسراو بە جیهاد هەورامی.
لەدایک بووی ساڵی 1990 لە ئۆردوگای سنقروکلیایی لە پارێزگای کرماشان وڵاتی ئێران.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و پۆلی دە و یانزەی دواناوەندی لە ئێران خوێندووە.
ساڵی 2005 بە یەکجاری لەگەڵ خێزانەکەی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای هەڵەبجە و لەوێ نیشتەجێ دەبن.
پۆلی دوانزەی وێژەیی لەوێ تەواو دەکات و لە زانکۆی هەڵەبجە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان تەواو دەکات.
سەرەتای ئاشنابوونی بە کاری ڕۆژنامەوانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011 کاتێک یەکەم بەرنامە تۆمار دەکات بۆ بەرنامەی ڕۆجیار کەناڵی ستێرک تی ڤی و پاشان لە ساڵی 2013 وەک مۆنتێر لە ڕادیۆی دەنگی ئیسلام سەرقاڵ دەبێت.
لە ساڵی 2014 بەرنامەی هەورامان تۆمار دەکات بۆ کەناڵی نەورۆز بۆ ماوەی 2 ساڵ و پاش نەمانی ئەو کەناڵە و جێگرتنەوەی ئاریەن تی ڤی وەک پێشکەشکاری بەرنامەی ئارۆ هەورامانی دەست پێ دەکات.
لە 15/6/2016 وەک پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لە پارێزگای هەڵەبجە کاری ڕۆژنامەوانی خۆی پەرە پێ دەدات. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,546 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!