ددانيان لێک سپی بۆتەوە
هەندێجاريش دەوترێت(دەميان لێک سپی بۆتەوە) واتە کەسێک شەرمی نەماوە لە ڕووی کەسێکی گەورەتر لەخۆی يان مناڵێک لەدايک و باوک و براو خوشکی گەورەی يان بوک و خەسو لەيەکتری يان ژن و مێرد لەيەکتری يان مامۆستا و قوتابی و خوێندکار يان دوو کەسی ولاش و هاوڕێی يەکتری، کورت وکرمانجی شەرم نەمان لەنێوان هەموو ئەمانەی سەرەوە به و حاڵەتە دەوترێت(ددانيان لێک سپی بۆتەوە).
دانیان لێک سپی بۆتەوە، دەمیان لێک سپی بووتەوە، دیان چەرمگ بوون، دیان چەرمگەوە بوون، هەموو ئەمانە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان وەکو ئیدیۆم بەکاردەهێنرێن بۆ ترس لەکەسێک شکان، ترس لەدڵ نەمان بەرامبەر یەکتری، سام و هیبەت و شکۆ نەمێنێ، قسە لەیەک نەخواردنەوەی دوو کەس، بێ شەرم و شکۆ نەمان لەڕووی گەورەدا، بێ چاووڕووی نێوان ژن و پیاو و باوک و کوڕ و دایک و کچ و...تاد، دەوترێت: دانیان لێک سپی بۆتەوە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,171 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!