$باشووری کوردستان$
- لە شارۆچکەی #سەید سادق# دوو منداڵ بەناوی چنار و هێمن لە ڕێگای قوتابخانە لە سەرمادا ڕەقبوونەوە. کاتێک سەردانی قەزای سەیدسادق دەکەیت، پەیکەری دوو منداڵ کە خوشک و بران دەبینرێ، باوەشیان بە یەکدا گرتووە، ئەو پەیکەرە لەلایەن پەیکەر ساز زاهیر سدیق دروستکراوە.
ئەو دوو منداڵە نێویان هێمن و چنارە، ئەوان لە 07-01-1992 لە کەش و هەوایەکی سارد و بەفراوی ئەو قەزایە بەرەو قوتابخانە بەڕێدەکەون، بەڵام مامۆستاکە پێیان دەڵێ ئەمڕۆ قوتابخانە نییەو بگەڕێنەوە ماڵەوە. لە کاتی گەڕانەوەیاندا بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕێگەی ماڵەوەیان لێ وندەبێت و لە نێو بەفرەکەدا ڕەقدەبنەوە.
غەریب حەمەخان، یەکێکە لە شایەدحاڵەکان و دەڵێ ئەو کاتەی من گەیشتمە لایان هێمن گیانی لەدەست دابوو، بەڵام چنار هەناسەی دەدا، دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە، چناریش گیانی لەدەست دا.
لە سەید سادق ساڵانە یادی ئەو دوو قوتابییە دەکرێتەوەو دەیان هەڵبەست و چیرۆکیش لەسەر ئەو دوو قوتابییە نووسراوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,425 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!