ئەندامێکی بەرێوبەرایەتیی نەخۆشخانەی ئاڤرینی #عەفرین# دەڵێت، کە لە 12 ڕۆژی ڕابردوودا 47 شەهید و 76 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە.
ئەمڕۆ دکتۆر جوان محەمەد، ئەندامی بەڕێوبرایەتیی نەخۆشخانەی ئاڤرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری شەهید و بریندراەکانی 12 ڕۆژی ڕابردووی ڕاگەیاند.
دکتۆر جوان محەمەد وتی: بە هەموو توانا و دەرفەتەکانمانەوە سەرقاڵین بە چارەسەرکردنی برینداران، ئێستا 76 بریندار لە نەخۆشخانەکەماندا هەن، کە 17یان منداڵن، 14یان ژن و 45-ەکەی دیکەشیان پیاون.
ناوبراو وتیشی: هەروەها تەرمی 47 شەهید گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەمان، کە 16 لەوان منداڵ بوون، 11یان ژن بوون و 20ی دیکەش پیاو.
لەکۆتاییشدا وتی: ڕۆژانە بریندار دەگەیەندرێنە نەخۆشخانەکەمان کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای تورک دا ئەندامەکانی جەستەیان لە دەستداوە.[1]
#31-01-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,224 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!