بەداخەوە جارێکی تر تیمە ڕۆژنامەوانییەکانی #یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان# کەوتنە بەر شاڵاوی هەرەشە لێکردن و پەلاماردان و دەستبەسراگرتن و دەستگیرکردن، لەکاتێکدا پەیامنێر و کامێرەمانەکانی کەناڵی ئاسمانی سپێدە و تەلەفزیۆنی خابیری لۆکاڵی وەک ئەرکێکی پیشەیی خۆیان، ڕوماڵی خۆپیشاندانەکانیان دەکرد و ڕوداوەکانیان بۆ هاوڵاتیان دەگواستەوە، بەشێک لە هێزە ئەمنیەکان بەشێوەیەکی نائیتیکیانە کەوتنە سوکایەتی پێکردن و پەلاماردانیان، لە ئەنجامدا ڕێگریی لە تیمەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و سۆران و شیلادزێی کەناڵی ئاسمانیی سپێدە کرا و دەست بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەییەکانی تەلەفزیۆنی خابیری لۆکاڵی لە زاخۆ گیرا.
ئێمە وەک دامەزراوەی ڕاگەیاندن و هونەر لە یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە ڕەفتارە ناشارستانیانە دەکەین و داوا لە لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین کە ڕێگە نەدەن ئەم جۆرە مامەڵە نەشیاوانە لەگەڵ تیمە ڕۆژنامەوانیەکاندا دوبارە ببێتەوە و سزای ئەو کەسانە بدەن کە ئەم جۆرە کارانە دەکەن.
هەروەها داوا لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و ڕێکخراوەکانی دیکەی پەیوەست بە کاری میدیاییی و داواکاری گشتیی دەکەین کە لە ئاست ئەم جۆرە ڕوداوانەدا بێدەنگ نەبن و لەگەڵ تۆمارکردنی ئەم حاڵەتانە هەڵوێستی شیاو دەربرن و ڕێگە نەدەن بە بیانوی جۆراوجۆر کاری میدیایی سنوردار بکرێت و ڕۆژنامەنوسان سوکایەتییان پێ بکرێت.
دامەزراوەی ڕاگەیاندن و هونەری یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان
#26-03-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,701 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!