هاوڵاتیانی بەرێز.. سەبارەت بە بڕە پارەی تێچووی سەفەری حەجی ئەمساڵ 2018 ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخەینە ڕوو:-
1. تێچووی سەفەری حەج ساڵانە لەلایەن دەستەی باڵای حەجی عێراقەوە دیاری دەکرێت و بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق وەکو یەکە، واتە دیاریکردنی تێچووی سەفەری حەج پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە.
2. ئه و بڕە پارەیەی ئەمساڵ دیاریکراوە جیاوازیەکی کەمی لەگەڵ پارساڵ هەیە، چونکە ئەمساڵ نرخی دۆلار لەچاو ساڵی پار زۆرتر دابەزیووە.
3. حکومەتی عەرەبستانی سعودی چەندین جۆر باج و ڕسوماتی زیاد کردووە کە له ساڵانی پێشوو نەبووە، ئەمەش کرێی باڵاخانە و شوێنی حەوانەوەی حاجیان له چاو ساڵانی پێشتر گرانتر کردووە.
4. شوێنی حەوانەوەی حاجیانی هەرێم لەبەرچاو گیراوە و نزیکترە لەحەرەمی پیرۆز.
5. ئەم بڕە پارەیە دیاریکراوە وێرای هاتوچۆ و شوێنی حەوانەوە و نان خواردن بۆ دوو ژەم و بیمەی تەندروستیش دەگرێتەوە تاکو گەڕانەوەی حاجیان.
6. هەموو حاجیانی بەرێز دڵنیا دەکەینەوە کە بەوپەڕی توناوە لەخزمەت هاوڵایانی خۆمان دەبین، تا وەک ساڵانی ڕابڕدوو جوانترین خزمەت پێشکەش بە حاجیانی هەرێمی کوردستان بکەین.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
#27-03-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,140 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!