#عەدالەت عەبدوڵڵا#
2018
ئەنفال و جینۆساید لە باشووری کوردستاندا، ناونیشانی 12 یەمین کتێبی چاپکراوی نووسەر ڕۆژنامەنووس عەدالەت عبدوڵایە تا ساڵی (2018)، لە 180 لاپەرەی قەبارە A5 پێکهاتووە ناوەڕۆکی کتێبەکە له پێنج تەوەر پێکهاتووە.
تەوەری یەکەم : تایبەتە بە (ئەنفال و ئەویتری عەرەبی)، تیایدا نوسەر کایەی ڕۆشنبیری و میدیایی عەرەبی پشکنیوه و نموونەی کۆمەڵێک بیرمەندی هێناوەتەوە.
تەوەری دووەم : پێشەکی و ڕانان و خوێندنەوەی بۆ چەند کتێبێک هەیە کە لەبارەی ئەنفال و جینۆسایدەوە چاپکراون و بە خوێنەریان دەناسێنێت.
تەوەری سێیەم : تەرخانە بۆ پرسی ئەنفال لە کۆمەڵێک ڕەهەندی جیاجیاوە.
تەوەری چوارەم: تایبەت بە کۆمەڵێک تێزو بیرۆکە سەبارەت بە دۆزی ئەنفال.
تەوەری پێنجەم : کە دوا تەوەرە، کۆمەڵێک دیدی ڕەخنەیی تێدایە لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆزی ئەنفال و قوربانیانی ئەنفالدا.
ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگای سلێمانییە
Let op: Er is geen PDF-bestand in Kurdipedia voor dit boek beschikbaar, help Kurdipedia om dit bestand te verkrijgen! Boek verzenden Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 14,441 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!