ئامەد (#Amed#)، یان دیاربەکر، یەکێکە لە گەورەترین و دێرینترین شاری باکووری کوردستان و کوردستانی گەورە. شاری ئامەد وەک پایتەختی گشت کوردستانێش ناو دەنرێت. ناوی ئامەد لە ئیمپڕاتۆرەتیی مادەوە هاتووە. تا ئێستا تورکیا دەیەوێت لەناوی ببات، ناوی دیاربەکریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، کە خێڵی (بەنی بەکر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاویەدا.
ڕووباری دیجلە بە شارەکەدا تێدەپەڕێت، قەڵای ئامەد دەوری شارەکە دەداتەوە کە بە دووەم گەورەترین دیواری جیھانیش دادەنرێت بەدوای دیواری چین.
ئەو ناوچەیەی کە شاری ئامەد لە ئێستادا دەگرێتەوە ئەوا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین.
=KTML_Bold=ژمارەی دانیشتووان ساڵی 2018=KTML_End= (1٬723٬396)
=KTML_Bold=کۆدی تەلەفۆن=KTML_End= 412 0090
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 22,328 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!