کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی ئاشکرایکرد، بڕی47 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەی دارایی لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.
لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ پێنج شەممە 24ی ئایار بڵاویکردوە، ڕایگەیاندوە بەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی مانگی شوباتی ئەمساڵ بڕی 47 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە و ئه و پارەیەش لەگەڵ هاوبەشەکەی کۆمپانیای (گەنەڵ ئینەرجی) دابەش دەکات.
رونیشیکردوەتەوە، بڕی 4.51 ملیۆن دۆلاری دیکەش، کە دەکاتە 3% داهاتی مانگێکی کێڵگەی تاوکی، لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.
دی ئێن ئۆ دەشڵێت بەرێژەی 75% هەردوو کێڵگەی تاوکی و فیشخابوور بەڕێوەدەبات و لە ئێستاشدا هەردوو کێڵگەکە ڕۆژانە 111.62 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ڕابردووشدا بڕی 62.46 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرت.
ئەمڕۆش کۆمپانیای شاماران کە کێڵگەی ئەتروش بەڕێوەدەبات، ئاشکرای کرد، کە بڕی 34 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.[1]
#24-05-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,176 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!