ماوەی نزیک بە هەفتەیەکە شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەکان لە چەندین شاری ئێران و کوردستان لەوانە مەشهەد، هەمەدان، بوشێهر، ئیسفەهان، شیراز، #سەقز#، #کرماشان#، #دیواندەرە# و... بۆ دەربڕینی ناڕەزاییەتیی بەرامبەر بە جێبەجێ نەکردنی خواستە پیشەیییەکانیان مانیان گرتووە و سەرەڕای بەڵێنە بێبنەماکانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، مانگرتنەکان لە چەندین شاری جۆراوجۆر بەردەوامە.
هەرچەند مانگرتنی شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەکان داواکارییەکی پیشەیییە، بەڵام دەرهاویشتە و بەشێکە لەو قەیرانە ئابورییەی کە دەسەڵاتدارانی ڕێژیم بۆ خەڵکی ئێرانیان خولقاندووە، خەڵک بۆ بەدەستهێنانی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان تووشی چەندین کێشە و گرفت دەبنەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ساڵانە چەندین میلیارد دۆلار خەرجی گرووپە توندڕەو و تێرۆریستییەکان لە وڵاتانی جۆراوجۆر دەکات.
ئێمە وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆمان لە مانگرتنی بەربڵاوی شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەکان لە شارەکانی ئێران و کوردستان، هەروەها مانگرتن و ناڕەزایی چین و توێژە جۆراجۆرەکانی کۆمەڵگای ئێران، خوازیاری دەستەبەربوون و وەدیهاتنی داواکارییە ڕەواکانیانین.
وڵام نەدانەوە بە داخوازیی شۆفیرە مانگرتووەکان، نمونەیەکە لە پشتگوێخستنی ژیانی خەڵک لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیم ئیسلامی.
سەرکەوتوو بێت مانگرتنی شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەکان لە شارەکانی ئێران و کوردستان، بڕووخێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
5ی جۆزەردانی 1397ی هەتاوی
#26-05-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,161 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!