ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی جیهانیی زێر ئاشکرایکرد، ڕیزبەندی عێراقی لەبەرزترین ئاستی یەدەگی زێڕ، لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عەرەبیش دیاریکرد، بڕی ئه و زێڕەشی ئاشکراکرد کە عێراق وەک یەدەگ هەیەتی.
بەپێی ئامارێک کە لە پێگەی خۆی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ دەڵێت یەدەگی زێڕی وڵاتانی جیهان لە مانگی تەمموزدا بە بەراورد لەگەڵ مانگی حوزەیراندا، بڕی 79 تەن کەمیکردووە، لە کاتێکدا لەمانگی ڕابردوودا 44 هەزار و 734 تەن بووە.
ئەنجومەنەکە ڕوونیکردووەتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان بەپلەی یەکەم دێت، یەدەگی زێڕەکەی هەشت هەزار و 133تەنە، دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت کە یەدەگی زێڕی گەیشتووەتە سێ هەزار و،371 تەن.
دەربارەی یەدەگی زێری عێراق ئەنجومەنەکە دەڵێت عێراق بە پلەی 37هەم دێت لەسەر ئاستی جیهانی کە یەدەگی 100 وڵاتی ڕیزبەندەکە لە ئاماری دارایی نێودەوڵەتی بۆ یەدەگی جیهانی زێڕ دانراوە، بەپلەی پێنجەمیش دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، دوای هەریەک لە سعودیە و لوبنان و جەزائیر و لیبیا.
ئەنجومەنی جیهانیی زێر ئاشکراشیکردووە یەدەگی زێڕی عێراق وەک خۆی بە جێگیریی ماوەتەوە، کە 89.8 تەنی تۆمارکردووە کە دەکاتە 7,7% دراوەکانی تر، دوایین کڕینی زێڕ لەلایەن عێراقەوە لە مانگی نیسانی ساڵی 2014 دابووە کە 15.16 تەن بوو.[1]
#07-07-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,360 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!