نووسەر : تاتيانا دی ڕۆزنێ
(Tatiana de Rosnay)
(Sarah's Key) (Elle s’appelait Sarah)
ساڵی چاپ : 2018
چاپ: یەکەم سلێمانی
وەرگێڕ : هەوار جەوهەر و جەوهەر مەحمود داراغا
چیرۆکی ڕۆمانی کلیلەکەی سارا، حیکایەتی مەینەتییەکانی کچێکی تەمەن (دە) ساڵی جولەکەیە. لە کاتی جەنگی دووەمی جیهاندا کاتێ سوپای هیتلەر هێرش دەکاتە سەر فەڕەنساو پاریس داگیر دەکات، ستراتیجی ئه و سوپا داگیرکەرە قەڵاچۆکردنی جولەکەکانی فەڕەنسایە هەروەکو وڵاتەکانی دیکەی ژێر پۆستاڵی ئه و سوپایە. دیارە جگە له جەنەڕاڵ دیگۆل و هاوکارانی، کەسانێکیش هەبوون هاوکاریی سوپای هیتلەریان کردووه و بەشداری قەڵاچۆکردنی جولەکەکانی فەڕەنسایان کردووە. کلیلەکەی سارا چەردەیەکی زۆر ل ەمەرگەساتەکانی ژیانی جولەکەکانی ئه و ڕۆژگارەی لەخۆگرتووه و خوێنەر لە ڕێگای حیکایەتی ئه و کچە منداڵکارەوە پێیان ئاشنا دەبێت. دیارە نووسەر لەم ڕۆمانەدا شێوازێکی سەرنجڕاکێشی گێڕانەوەی بەکارهێناوە، بۆیە ڕۆمانەکەی بۆتە پڕفرۆشترین ڕۆمانی دنیاو خوێنەرانی بە شەوق و زەوقەوە پێشوازییان لێ کردووە.
Let op: Er is geen PDF-bestand in Kurdipedia voor dit boek beschikbaar, help Kurdipedia om dit bestand te verkrijgen! Boek verzenden Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,330 keer bekeken