دەوڵەتی تورکیا ئەمە 50 ساڵە سەرقاڵی دروستکردنی بەندانی ئیلسووە لەسەر چەمی فورات، بەڵام ئەو بەنداوە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسەواری مێژوویی حەسکیف، کە بۆ 12 هەزار دەگەڕێتەوە، لەناوبچێت و بکەوێتە ژێر ئاوەوە.
لە میانەی کارکردن لە بەنداوەکەدا چەندین ئەشکەوتی مێژوویی دۆزراونەتەوە، کە لەژێر خاکدا بوون و هەردەچێ ئاسەواری زیاتر ئاشکرا دەبێت.
ئەو ئەشکەوتانە کە بە هەزاران ساڵە لەزێر خۆڵدا ماوەتەوە، سەرەرای هەموو ناڕەزایەتییەکان لە هەمبەر دروستکردی ئەو بەنداوە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا درێژە بەکارەکەیان دەدەن و ئەو ئاسەوارە مێژووییە دەخەنە ژێر ئاو.[1]
#26-07-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,908 keer bekeken