لە ڕۆژێکدا بەهای لیرەی تورکی سێ جار داکشانی نوێی بەخۆیەوە بینی و پێوانەیەکی نوێی تۆمارکرد، ڕۆژی پێنجشەممە بەهای دۆلار 0.14% بەرامبەر لیرەی تورکیا بەرزبووەوە و بەیانی ڕۆژی هەینی بەهای لیرەی تورکیا دابەزی بۆ 6.23 لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکا.
نەبوونی هیچ لێدوانێک لەلایەن شاندی تورکیا کە سەردانی واشنتنیان کردووە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا و لێدوانی جۆن سۆلیڤان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سێدات ئۆناڵ هاوشانە تورکییەکی کە ڕایگەیاندبوو کۆبوونەوەکان درێژەیان دەبێت، ڕێگە خۆشکەربوو بۆ داکشانی زیاتری بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و دراوەکانی بیانی و تۆمارکردنی پێوانەیەکی نوێ.
بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە 5.26 لیرە مامەڵەی لەگەڵدا کرا، بەڵام دوای ڕاگەیێندراوەکە بەهای لیرە بۆ 5.46 لیرە دابەزی و دوای دوو کاژێریش، لیرەی تورکی دیسان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ئاستی 5.55 لیرە و پاشان تاوەکو 5.70 لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی بەهاکەی لەدەستدا و بەیانی ئەمڕۆش گەیشتە 6.8 لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی.
بەهای لیرە بەرامبەر یۆرۆ گەیشتە ئاستی 6.95 دوای ئەوەی 6.49 لیرە بوو. هەروەها بەرامبەر پاوەندیش بۆ 7.71 لیرە دابەزی، کە پێشتر 7.35 لیرە بوو.
بەمەش، بەهای دۆلار 0.14% و بەهای یۆرۆ 0.20% و بەهای پاوەند 0.23% لە بەرامبەر لیرەی تورکی لە بۆرسەی جیهانیی و بازاڕەکانی بۆرسەی ئیستەنبووڵ بەرزبوویەوە.
لەلایەکی دیکەوە پسپۆڕانی ئابووریی تورکیا چەند پێشنیازێکیان بۆ پێشگرتن لە دابەزینی لیرە خستەڕوو، کە لە شەش خاڵ پێکهاتبوون. کە خاڵەکان بریتین لە، دەستهەڵگرتن لە زیادەڕۆیی لە کەرتی گشتیدا، خۆپاراستن لەو هەنگاوانەی قەرز لەسەر گەنجینەی دەوڵەت زیاددەکەن، پێشگرتن لە هاوردەکاریی ئارەزوومەندانە و پێویستییە سێیەمینەکان، کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە پێویستیان بە دراوی بیانییە و دەستخستنی دراوەکە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، دروستکردنی قەناعەت لای خەڵک لەبارەی گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی کە هەڵاوسان بەرزدەکەنەوە، لەگەڵ ئەنجامدانی هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتی چین بۆ هەنگاوی کرداری.[1]
#10-08-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,434 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!