دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە ماوەی حەوت مانگی ڕابدووی ئەمساڵ-دا لە هەرێمی کوردستان 169 پێشێلکاری بەرامبەر 272 کەس و دەزگای ڕاگەیاندن و خۆپیشاندەر و چالاکوانی مەدەنی ئەنجامدراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئاب، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوکاری ڕێکخراوی فریاگوزاری گەلی نەرویجی (ANP) ئاماری حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵی لەبارەی پێشلکارییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خۆپیشاندەران بڵاوکردوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هیوا عومەر، بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ڕایگەیاند، ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 169 پێشێلکاری بەرامبەر بە 272 کەس و دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئاشتی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند، لە ئەمساڵدا 14 کەناڵ ڕووبەڕووی داخستن و ڕاگرتنی پەخش بوونەتەوە، 24 ڕۆژنامەوان دەستگیرکراون، 64 حاڵەتی ڕێگری لە ڕووماڵ کراوە، 20 حاڵەتی هەڕەشەی سەر ڕۆژنامەوان و چالاکوانانی مەدەنی و 20 حاڵەتی لێدان و ئەشکەنجەدانی خۆپیشاندەر و 7 حاڵەتی سوکایەتیپێکردن ئەنجامدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا 67 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و 10 حاڵەتی ڕێگری لە خۆپیشاندەران و چالاکی سەر شەقام 2 ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی ڕووبەرووی داخستن بوونەتەوە لە دەرەوەی یاسادا. 9 حاڵەتی ڕێگری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی تۆمارکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژی 20 لەسەر 21 کانوونی دووەمی 2018 لە شارۆچکەی #کەلار# هێزەکانی ئاسایش ڕێگریانکردووە لە تیمێکی ڕۆژنامەنوسی و بۆماوەیەکیش تیمەکە دەستگیرکراوە.
رونیشیکردەوە، ڕێکەوتی 22ی کانونی دووەم، لە شاری #دهۆک# پێشێلکاری بەرامبەر بە ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە، ئەوانیش هەریەکە لە کوردسات نیوز و کەناڵی ڕێگا و کەی ئێن ئێن بوون.[1]
#15-08-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,165 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!