کۆمپانيای DNOی نەرويجی، ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئابی 2018 ئاشکرايکرد، بڕی 69.04 مليۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆيتەرز کۆمپانيای DNOی نەرويجی بڕی 69.04 مليۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە، لە بەرامبەر ئەوەی نەوتی خاوی لە کێگڵەی
(تاوکێ)وە ڕادەستی حکومەت کردووە لەمانگی ڕابردوودا، کۆمپانياکە ئه و پارەيە لەگەڵ کۆمپانيای گەنەڵ ئينێرجی هاوپشکيدا دابەشدەکات.
پێشتریش لە مانگی ئاياردا کۆمپانيای DNOی نەرويجی، بڕی 5.99 ميلۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە، وەک 3%ی کۆی داهاتی مۆڵەتی بازگەی تاوکێ.[1]
#20-08-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,554 keer bekeken