نووسەر: بێهزاد قادری
. چیرۆکی شاوەتی جنۆکە، چیرۆکی ژیانی عەبە پشت کۆمە لە سەردەمێکی نە زۆر دووردا؛ کوڕێکی نوقسان کە کۆمەڵگا لای دەدات و سروشت وەها خوڵقاندوویەتی کە بۆ دڵ چەڕاندن، لە ئاژەڵانیش لانەدات! ڕەنگە چیرۆکی عەبە پشت کۆم، تراژدییەک بێت... ڕەنگە عەبە پشت کۆم خوڵقێنەرێک بێت کە جنۆکە دەخوڵقێنێت و جنۆکەیش ڕامان، چ کارەساتێک بخوڵقێنێت! ڕەنگە لەو وشە و وێنانەی کە بەکار براون، گۆناتان سوور ببێتەوە، بەڵام ئەمە تەنیا چیرۆکێکە، نەک گوتارێکی ئەخلاقی. وشە و وێنەگەلێک، کە لە ڕاستییەکان سەرچاوەیان گرتووە، نەک لە زەینێکی پەرێشان؛ یان ڕەنگە بەپێچەوانەوە و ئەوە تۆی کە بڕیار دەدەیت چلۆن عەبە پشت کۆم و چیرۆکەکەی ببینیت!
Lees het boek: شاوەتی جنۆکە
Aantal keer gedownload:
265 Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,089 keer bekeken