کۆمەڵێک نووسەر
پەرتووکی ژمارە (سێ) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە# 2017
بە گشتی چەمکی پۆپۆلیزم لەناو زمانی کوردیدا. پێش ئەوەی بیناسین بەکارمانهێناوە، بە مانایەکی دیکە دەتوانین بڵێین بەشی زۆری ئەو کەسانەی ئەم چەمکە بەکاردەهێنن، نەک هەر هەوڵێکیان بۆ ناساندنی چەمکەکە نەداوە، بەڵکوو خۆیشیان نایناسن. دەبێت ئەو ڕاستییەش بزانین کە دانانی پێناسەیەکی ستاندارد بۆ پۆپۆلیزم گەلێک زەحمەتە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی توێژەران و لێکۆڵەران پێیان وایە پۆپۆلیزم بریتییە لەو وتارە سیاسی یان ئایدیۆلۆژییەی ئاڕاستەی چینە میللییەکانی کۆمەڵگە دەکرێت، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنج و پەیداکردنی پشتیووانییان. ئەو کەسانەی ئەم وتارە ئاڕاستە دەکەن بە هەڵسەنگاندنی خۆیان و دەوروبەرە پۆپۆلیستەکەی خۆیان، پێیان وایە کەسانێکی کاریزمی و خاوەن هەژموون لە کۆمەڵگەدا. وتارەکەشیان بەدەرە لە هەموو بەهایەکی دیموکراسیی ڕاستەقینە. وتاری پۆپۆلیستی ئامانجی هاودەستی و هاوپشتی نییە لەگەڵ جەماوەر و کارکردنی هاوبەش لەگەڵیان، بەڵکوو ئامانجەکەی بریتییە لە پێشڕەوایەتیکردنیان و شوێنخستن و پاشکۆکردنی ئەو جەماوەرە، کە بێگومان ئەمەش بەدەرە لە هەر بەهایەکی دیموکراسی و نزیکە لە فێڵی سیاسییەوە.
ئەم پەرتووکەی بەردەستتان هەوڵیداوە دیدگایەکی قووڵ بە خوێنەر ببەخشێت سەبارەت بە چەمکی پۆپۆلیزم، سەبارەت بە وتارە پۆپۆلیستییەکان و شیکردنەوەیان، دواجار سەبارەت بە کارەکتەر و سەرکردە پۆپۆلیستەکانی ناوچەکە و جیهان.
Let op: Er is geen PDF-bestand in Kurdipedia voor dit boek beschikbaar, help Kurdipedia om dit bestand te verkrijgen! Boek verzenden Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,972 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!