ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکان لە ناوەندی #عەفرین# و ناوچەکانی جندرێس، شەرا و مابەتا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ڕۆژی 19ی ئەیلوول\28ی خەرمانان لە ناوەندی شاری عەفرین دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەک ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە 2 سەرباز کوژراون و زۆریشیان بریندار بوون.
یەپەگە دەستنیشانی کردووە، ڕۆژی 20ی ئەیلوول\29ی خەرمانان-یش لە شوێنێکی نێوان گوندەکانی گازێ و مەزین-ی سەر بە ناوچەی مابەتا دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییەکیان ئەنجامداوە. لە چالاکییەکەدا 4 چەتە کوژراون و 2 چەتەش بریندار بوون.
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگەدا هاتووە، ڕێکەوتی 21ی ئەیلوول\30ی خەرمانان لەنێوان گوندەکانی خەزاوی و ئیسکا-ی سەر بە ناوچەی جندرێس، هێزەکانیان لە تانکێکی جۆری T55ی گرووپی چەتەی فەیلەقی شامیان دا. لە ئەنجامدا تانکەکە تێکشکێنرا و چەتەیەکیش کوژرا.
یەپەگە ڕاشیگەیاند، 20ی ئەیلوول\29ی خەرمانان لە شوێنێکی نێوان گوندەکانی خالتا و گۆبەل-ی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین لە چالاکییەکدا 2 سەربازی تورکیای داگیرکەر کوژراون. یەپەگە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، بە گوێرەی زانیارییە نوێیەکانیان له و چالاکییەدا 3 سەرباز کوژراون و 2ی دیکەش بریندار بوون.[1]
#22-09-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,379 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!