ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایدەکات: لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019دا عێراقدا، پشکی #پێشمەرگە# لە بودجەی وەزارەتی بەرگری 444 ملیار دینارە.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیدا لە فەیسبوک نوسیویەتی :لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019دا پشکی پێشمەرگە لە بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق بەبڕی 37 ملیار دینار مانگانە دادەنرێت کە له و ساڵەدا بە کۆی گشتی دەکاتە 444 ملیار دینار.
ئەوەشی خستۆتەڕوو :لە بەرامبەردا تەنیا دەزگای دژە تیرۆری عێراق کە 12 هەزار چەکدارە بڕی 738 ملیار و 91 ملیۆن و 187 هەزار دیناری بۆ تەرخاندەکرێت.
روونیشکردۆتەوە :وەزارەتی بەرگری حکومەتی عێراق بڕی حەوت ترلیۆن و 865 ملیار و 284 ملیۆن و 700 هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە کە سەرژمێریان تەنیا 184 هەزار کەسە.
دەشڵێت:بودجەی تەرخانکراو بۆ #حەشدی شەعبی# و وەزارەتی بەرگری نۆ ترلیۆن و 963 ملیار و 575 ملیۆن و 170 هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، بودجەی تەرخانکراو بۆ هەرێم بڕی هەشت ترلیۆن و 970 ملیار و 467 ملیۆن و 226 هەزار دینارە.[1]
#12-10-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,114 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!