بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
لەبیریشمە ساڵی 1957 کە لافاوی سلێمانی بوو، ئه و ڕۆژە لە ئامادەیی سلێمانی بووم. یاری هەبوو، منیش حەزم لە یاری بوو، چووبووین بۆ سەیری. له کاتی یارییەکەدا پەڵەهەورێکی ڕەشی هێنا و باران دایکرد. بە شەقامی مەولەویدا بەره و ماڵەوە دەڕۆیشتم، ئیتر کە گەیشتمە ناوەڕاستی شەقامی مەولەوی، باران و لافاو بواری نەدا، شەقامەکە ئەمبەروئەوبەری پێدا نەدەکرا. لە نزیک قاڵدرمەکانی ئێستا و لای دوکانی مەدهوشی خەیات بینایەکی تۆزێک بەرزی لێبوو، بە چەند پلیکانەیەک سەرکەوتم، ئیتر نازانم کوێ بوو، وابزانم دائیرەی کشتوکاڵ بوو، زۆر باش لەبیرم نییە. لافاو هاتە خوارەوه. بە چاوی خۆم بینیم سەیارەی دەهێنا، چەند سەیارەیەکم بینی. ئاو چووە هەموو دوکانەکانەوە. خێراییەکەی ئەوەندە بەهێز بوو، کەس ئەمبەروئەوبەری بۆ نەدەکرا، پاش ماوەیەک باران وەستایەوە. خەڵکی کەوتنە جموجۆڵ، منیش بەره و ماڵەوە گەڕامەوه. ڕۆژ بەره و تاریکی ڕۆیشت. شەوێ لە ماڵی خۆمان گوێمان لێبوو ئۆتۆمبێل دەگەڕا و بە بڵندگۆ هاواری دەکرد و ئەیوت بۆ خەڵکی لێقەوماو: (ئەوەی ماڵوێرانە، ڕوو بکاتە خەستەخانه). دیار بوو خەڵکێکی زۆر لە شاری سلێمانی و گەنج و لاو پیر و منداڵ بوونە قوربانیی ئه و لافاوه و زەرەرێکی یەکجار زۆری گەیاند بە ماڵ و حاڵ و دوکانی خەڵکی. خاڵەکانم لە قەیسەریی وەسمان پاشا خەیات بوون، قەیسەرییەکەش نزم بوو و ئاوی تێچووبوو، شتەکانی ناو دوکانەکان خراپ بووبوون. فەردە شەکر و هەنار و ئەو شتە قورسانەم دەبینی، کە لافاوەکە هێنابوویە ناو قەیسەرییەکەوە، ئه و کاتە وەک ئێستا نەبوو، هیچ ڕاگرییەکی ئاو نەبوو، ئێستاش جارجارە ئه و کێشەیە هەر هەیە لەگەڵ ئەوەی زێرابی سندوقی دروست کراوە.
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,896 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!