ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی دوایین چالاکییەکانی گەریلا و هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیای داگیرکەر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانیان لە گەڤەر چالاکییان کردووە و گورزی تووندیان لە سەربازانی تورکیا داوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کردووە.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
چالاکیی گەریلا لە گەڤەر
(هێزەکانمان ڕۆژی 3ی تشرینی دووەم\13ی گەڵاڕێزان لە دژی سوپای کۆماری تورکی داگیرکەر لەسەر گردی عەلی شێر لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجام دا. گورزی تووند لە سەنگەر و پەناگەکانی یەکینەکانی دوژمن درا. ژمارەی ئه و سەربازانەی لە چالاکییەکەدا کوژران و بریندار بوون، ڕوون نەبوویەوە. سوپای کۆماری تورکی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن ناوچەکەی تۆپباران کرد.
هێرشی فڕۆکەجەنگییەکان
ئێوارەی 30ی تشرینی یەکەم\9ی گەڵاڕێزان، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکی داگیرکەر بۆمبارانی ناوچەی کارۆخی #قەندیل#یان کرد. لەم بۆردومانەدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.)[1]
#04-11-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,262 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!