یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش
کۆنگرەی یەکەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕۆژی 27-01-1992 لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی ڕۆشنبیری کۆنگرە دەستی پێ کرد. سکرتێری گشتی هەڤاڵ مام جەلال ڕاپۆرتی سیاسیی خوێندەوە. بەداخەوە لە ڕۆژی یەکەمدا هەڤاڵ عومەر مستەفا ناسراو بە عومەر دەبابە بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ناو هۆڵی کۆنگرەدا گیانی لەدەست دا و کۆنگرە هەڵگیرا. پاش بە خاک سپاردنی لە شاری کۆیە، کۆنگرە گوێزرایەوە بۆ شاری هەولێر. پاش قسەوباس زەمینەخۆش کرابوو بۆ ئەوەی هەر سێ ڕێکخستنەکە لە یەکێتیدا وەک ڕێکخستنی جیاواز نەمێنێ و ببێتە یەکێتیی نیشتمانی. من ناچمە ناو کێشەکانەوه، کۆنگرە دەنگەدەنگی تێدابوو لەسەر باسەکان و ڕابووردوو، باڵەکان دیاربوون، بەڵام یەک شت لای هەموان گرنگ بوو و هەموومان لە سەری ڕاوەستاین، ئەویش یەکڕیزیی یەکێتی بوو. ئەو هەموو خەبات و ماندووبوون و شەهیدانەی لەو ڕێگەیەدا دابوومان، لەبەرچاومان بوو. ئەوانەی لە کۆنگرەدا بەشداربوون، چ پێشمەرگە چ ڕێکخستن، ئازاری زۆریان دیووە، بەهۆی دەیان هۆی ترەوە لەسەر یەکڕیزیی کۆنگرە ڕازی بووین.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,994 keer bekeken