دواڕۆژ، نوسینگەی #هەولێر#
بەرپرسێکی پەروەردەی #مەخموور# ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی عێراق بڕیاریداوە چەند قوتابخانەیەک لە سنووری مەخمور دروست بکات، دەشڵێت: لە شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆچکەی مەخمور پرۆسەی خوێندن پەکیکەوتووە.
بەختیار پاڵانی، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخمور بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەدوای کۆتاییهاتنی #داعش# له و سنوورە و ڕووداوەکانی دوای ڕیفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبەر، پەروەردە یەکەم دامەزراوەی حکومی بوو کە گەڕاوتەوە ئەو سنورە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای #موسڵ#یش بریاریداوە چەند قوتابخانەیەکی نوێ دروستبکات و چەند قوتابخانەیەکی دیکەش نۆژەندەکاتەوە.
وتیشی: بەهۆی خراپی ڕەوشی ئەمنی لە ناحیەی قەراج و نەگەڕانەوەی خەڵک بۆ گوندەکان و ناو ناحیەکە پڕۆسەی خوێندن له و سنوورە بە تەواوی پەکیکەوتووە، بەڵام خوێندن لە ناحیەی گوێر و مەخمور ئاساییە و ڕۆژانە دەوامکردن هەیە.
قەزای مەخمور لە ناحیەکانی گوێر، قەراج و کەندیناوە پێکدێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە پەنجا هەزار کەسە.
لەسنووری پەروەردەی مەخمور بە هەر ناحیەکەوە 133 قوتابخانە و باخچەی ساوایان هەیە کە له و ڕێژەیەش 70 قوتابخانە خوێندن تێیدا بە زمانی کوردییە و 50 قوتابخانەی دیکەش خوێندن بە زمانی عەرەبی و 13 قوتابخانەش لەناو کەمپەکاندان.
پێداچوونەوە: چالاک عومەر[1]
#27-11-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,224 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!