لە سەرەتای وەرزی پاییزی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، 9 هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران بە هۆی تەقینەوەی مین لە شارەکانی بانە، #مەریوان#، مێهران و #پیرانشار# کوژراو و بریندار بوونه.
لە کۆی ئەو 9 هاووڵاتییە کوردە 2 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 7ی دیکەش بریندار بوونه.
شوناسی ئەو دوو کوژراوە بە ناوەکانی: عەبدوڵڵا محەممەدزادە خەڵکی گوندی تەیناڵ سەر بە شاری مەریوان و عەلی نادری خەڵکی گوندی گەونتوو سەر بە شاری #دیواندەرە# ڕاگەیەندراوە.
ئەو دوو کەسە بە هۆی مینە چێندراوەکانی سپای پاسداران گیانیان لە دەست داوە.
لەو پێوەندییەدا، حەمید سەعیدی، حەدیس و ڕەزا سەیدی، شەهاب ئەکفودە، عەبدولڕەحمان شەریفی، کامیار عەبدوڵڵاهی و سەفەر ڕەحمانی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوونه.
16 میلیۆن مینی شاراوە لە ئێراندا بوونی هەیە.
ئێران دووهەمین وڵاتی ئالوودە بە مینە و هەتا ئێستا ئەو مینانە هەڵ نەگیراوەنەتەوە و ڕۆژانە گیانی هاووڵاتییان دەخاتە مەترسییەوە.[1]
#05-12-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,445 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!