لە 24 کاژێری ڕابردوودا زۆرترین بارانبارین لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراوە، کە 45 ملیم بووە، تاوەکو ئێستاش زۆرترین بارانبارینی ئەمساڵ لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، زۆرترین بارانبارین لە 24 کاژێری ڕابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە بووە، کە 45 ملیم باران باریوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی لەهەمان کاتدا زۆری بارانبارینی 24 کاژێری ڕابردووش لە پارێزگای دهۆک بووەتە هۆی ئەوەی زۆرترین بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لەو پارێزگایە بێت، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا 370.3 ملیم بارانی لێ باریوە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم کاتە تەنیا 55.4 ملیم بارانی لێ باریبوو.
$کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:$
دهۆک: 370.3 ملیم
سلێمانی: 366.1 ملیم
هەڵەبجە: 323.8 ملیم
هەولێر: 285.7 ملیم
کەرکووک : 206.4 ملیم
$ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەمکاتە ڕێژەی بارانبارین لە پارێزگاکان بەمجۆرە بووە:$
سلێمانی: 116.1ملیم
هەڵەبجە: 63.8 ملیم
هەولێر: 62.7 ملیم
دهۆک: 55.4 ملیم
کەرکووک : 18.7ملیم
$کۆی گشتی بارانبارینی ساڵی ڕابردوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:$
سلێمانی: 836.6 ملیم
هەڵەبجە: 535.6 ملیم
دهۆک: 520.7 ملیم
هەولێر: 437.6 ملیم
کەرکووک: 279.5ملیم[1]
#09-12-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,739 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!