سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر سکاڵای یاسایی لەسەر زێدەڕۆییەکان تۆماردەکرێن، بەڵام ئەوەی کارەکەی ئەوانی سەختکردووە، ئەوە بووە 15 هەزار کەس بەر لێبووردنی گشتی کەوتوون، کە لەسەر ئەنجامدانی زێدەڕۆیی دەستگیرکرابوون.
ئەمڕۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم، لە شاری #هەولێر# پانێڵێکی بۆ شێوازو چۆنیەتی کارکردنی داواکاری گشتی بەڕێوەبرد، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
حاکم ئازاد خۆشناو، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کودستان، لە وتارێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد:هەرچەندە گەلێک کاری باشمان کردووە، بەڵام بەهۆی یاسای داواکاری گشتییەوە، ناتواندرێت وەکو پێویست کاربکرێت، بۆیە دەبێت لە خولی داهاتووی پەرلەمان یاسای داواکاری گشتی هەرێم هەمواربکرێتەوە، چونکە یاساکەی ئێستا بەهێز نییە.
لەبارەی ڕووبەڕبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێم، حاکم ئازاد باسی لەوە کرد ئەوان لەسەر هەموو ئاستەکان ڕووبەڕووی گەندەڵی بوونەتەوە، وتیشی: لەگەڵ دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی دەسپاکی، دوو پڕۆتۆکۆڵمان بۆ ڕووبەڕوونەوەی گەندەڵی واژووکردووە.
سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم، جەختدەکاتەوە لەوەی ئەو کەسانەی زێدەڕۆییان کردووە پێویستە بەریاسای لێبووردنی گشتی نەکەون و دەڵێت:چەندین جار داوامانکردووە کە ئه و کەسانەی زێدەڕۆییان کردۆته سەر موڵکی گشتی بەر لێبوردنی گشتی نەکەون، بەڵام بەداخەوە لە ماوەی ڕابردوودا 15 هەزار کەس کە زێدەڕۆییان کردبوو بەر لێبوردنی گشتی کەوتن.
بەپێی ئامارەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم، ساڵانە ڕێژەی تۆمارکردنی سکاڵا بەرزدەبێتەوە، بەشێوەیەک لە 2016 زیاتر لە 900 سکاڵا هەبووە، بەڵام لە 2017 ڕێژەکە بۆ 2200 بەرزبووەتەوە و لەم ساڵیشدا ڕێژەکە زیاتر بووە.[1]
#09-12-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,471 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!