(ساڵڕۆژی #جەلال سەعید#) جەلال سەعید خاوەن دەنگەکی لەکەس نەچوو
نوسینی: کەمال ڕێناس
دەمەوێ بە بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە دەست پێ بکەم لە نێوان ئەمن و جەلال سەعیدی ڕوویدا کە یەکەمین جار کە ناسیم، مارمان لە سەیداوەی بوو، لە مەکتەبی هەژاری دەمخیند کە لە سەر جادەی شێستمەتری بوو، لە کن مزگەفتی حاجی مورادی، بابم لەوێ مامۆستابوو، کەیفەکم بەخۆم دەهات عەلەئەساس کوڕە مامۆستامە، کێ دەیوێرا تەشقەرەم پێ بکاتن، مەجموعە مارەکی کۆچەری ماریان لە لای پشتەوەی مەکتەبێ بوو، زۆربەی مندارەکانیان لەگەرەمە لە مەکتەبێ دەیان خیند، یەکەک لەو مندارانە ناوی واحید بوو، برا گچکەی جەلال سەعیدی بوو، کۆبونەوەی بابان بوو، جەلال سەعیدیش لۆ برایەکەی هاتبوو، قیت وقۆز وەکی هەموو دەمێ،ئەمنیش لە تەلەفزیۆنی دیتبووم، پاش تەواوبونێ لەگەر بابم(مامۆستا عەبدوڵڵای ڕاوەستابوو، پرسیاری واحیدی برای دەکرد، داخوا کوە لە دەرسەکان؟ ئەمنیش مندارەکی فزولی وقیچۆکەک بێ شەرم بووم، گۆتم (ئەتوو جەلالە دۆمی) هۆپەکی لەخۆی گرت، بە و موحتەرەمیەی کە پێی ناسرابوو، دەستی لۆم هینا دۆقەمان کرد، گۆتی :بەرێ ئەمن هەوم،بابم زۆری پێناخۆش بوو، ڕووی لەمن کرد، ئامۆژگاری کردم، گۆتی:ئەوە کوڕی منە دەنگی تووی پێخۆشە، گۆتی کوڕم ئەوە هونەرمەند کاک جەلال سەعیدە، دۆم نیە، ئەوانە هەر لە دێر زەمانەوە کۆچەرینە، یەعنی لە جێیەکی نیشتەجێ نابن، گەڕۆکن، داوای لێبوردن لە کاک جەلال سەعید ی بکە کە هەستت بریندار کردیە، گۆتی نا مامۆستا فەرقی نیە لەگەر واحیدی برام، وەکی گەورەش بووم، ئەمنی دەناسیەوە، بە پێکەنینەەە سودفەی یەکمان بکردایە، ئەو بەسەرهاتەی دەگێڕاوە.
$دەنگ:$
جەلال سەعید خاوەن دەنگەکی دەگمەن وناوازەو چێژ بەخش بوو، دەنگی لەکەس نەدەچوو، سۆزەکی سەرنج ڕاکێش لە نێو قوڕگی خۆی مەڵاس دابوو، وەکی قەوس وقەزەح(پەلکە زێڕینە) بوو، قیچەک تەپ بوو، جاری ئەوها هەبوو دەتگۆت قوڕگی گیرایە،لەگەر تێکەربە حەلاوە(شیرین) ی دەنگی، وەی لە گێگر دەکرد پەلکێشی بکاتن لۆ جیهانی دەنگی بەبێ ئەوەی هەست بە خۆی بکاتن، سوبحانەڵا دەنگی تێکەڵەیەکی عەجیب بوو، لە (سۆز، بەحە، تەپی،توانەوە لە بۆتەی نەغمە،) ئەو شیرنکاریە زێتر لە کاتی چڕینی مەقامدا دەگەیشتە ترۆپک،،لەخۆڕا نیە بە چەندان جار لە مامۆستا ئەنوەر قەرەداغییان پرسیە، دەنگی کێت پێ خۆشە، هەموو دەمێ ناوی یەکەم جەلال سەعید بوە، خۆشبەختانە شەماڵی کوڕی تا ڕادەک دەنگی لە بابی دەچی بە بۆماوە لۆی بەجێمایە، بەس هەر بەراورد ناکرێتن بە دەنگە ئەسلیەکە.
$کەسایەتی:$
جەلال سەعید خاوەن کەسایەتیەکی درەوشاوەبوو لە ناو خانەوادەوخزم وکۆمەڵگا، ڕێزی خۆی لەسەر کەسی بەرامبەری فەرز دەکرد، ئەو کەسە لە هەر پلەوپایەیەک بوایە، جۆرەک متمانەی بە خۆی وهونەرەکەی هەبوو لۆ کەس تەنازولی نەدەکرد گەر لە برسان نانی شەوێی نەبوایە، لەژیانی دەرۆزەی هونەری نەکردیە لۆ کن ئەوئاغاوئەو مەسول، هونەر لەپێناو خزمەتی هونەر بوە، نەوەک لۆ پارەودراووپول پەیداکردن وەکی هەندەک هونەرمەندی برادەری.
$بابەت:$
لەگەر ئەوەی بڕوانامەی بەرزی نەبوو لە خیندنێ بەرانەکینێ خاوەن ڕۆشنبیریەکی بەرچاو بوو لە ئاخاوتن و چاوپێکەوتنە هونەریەکان، دەیزانی چ دەرێ و لە کێندەرێ کیهان قسە نەکردنی باشترە لە کردنی، وەکی هەندەک بەناو هونەرمەندی برادەری نەبوو بەپێ خواسی بەناوبکەویتن بەبێ ئەوەی هەموو قسەکانی ڕستەکی بە سودیان تێدابیتن، هەموودەمێ لە خۆ بەرەو پێشبردنی بوو لە خیندنەوەی پەرتوکی جۆراوجۆر، بەتایبەتی دیوانە شیعریەکان، وەکی غەواسی هەموو دەم بەدووی دەنکە یاقووت ومرواری هۆنراوەی جوان بوو، هەتا بیکاتە خەناوکەی گۆرانی و لەملی هەوادارانی بکاتن، زۆر بە سەلیقە و لێزان بوو لە هەرسەنگاندنی هۆنراوە، بەس بە خیندنەوەی هۆنراوەکە دەیزانی، لۆ چ مەقامەکی دەبی، چ ڕیتمەک لەگەری دەگونجێت، لە هەربژاردنی هۆنراوە زۆر بیری لە مەعنای شاراوەی دەقەکان و تێڕوانینە فەلسەفیە ئامێزەکان و بەدووی وەلامی پرسیارە بێ وەلامەکان دەگەڕا، نمونە:چوارینەکانی خەیامی زۆر بە مەقاماتەکان دەگووت، داهێنانی تێدا ئەنجام دەدا، تێکستی(ساقی سەوزە گیان) تێکستی، ڕازی، ئاوازی، نەجمەدین بابەکر، ە، کە دەڵێ(بۆم تێکە جامێک تا نەفەس ماوە، کە چوینە ژێر خاک قەت نایەنە دەر)، کەباسی مەی دەکاتن باسەکەی موجەرەدوسادە نیە، مەبەستی پرسیارە زۆرەکانی حالەتی سەرمەستبوونە، ئەو بە مەبەستە عیرفانیەکەی باس لە بە ئاگایی و مەستی دەکاتن، ئەوەندەی تێکستی جوانی مەبەست بوە نیو ئەوەندە لەکنی گرنگ نەبوە کە هی کیهان شاعیرە، یەکەک لەو شاعیرانەی کە لە جەلال سەعید نزیک بوو بە تێکستەکانی، (مامۆستا جەبار حەبیب) بوو، کە ببونە دوانەکی سەرکەوتوو، بە تێکست لەو، چڕینی بولبولیش لەم، لەگۆ#ڕانیە#کان(نەمزانی نەمزانی، هەردەمێ لەسەر لێدا منیشە، بێریڤان......... هتد)، خۆی لە قەرەی دەقەکی ناوازەی نالی مەزن دایە، کە دەرەقەتی هاتیە ئاوازەکی پڕە پیستی لۆ دانایە کە دەرێی کاڵای پڕ بە بالایە، گۆرانیەک(عاشقی بێ دل دەنالێ مەیلی گریانی هەیە)،
خۆی بەتەنێ لە قالبی تێکستی قافیە دار یەخسیرت نەکردیە، شیعر ی سەربەستی گۆتیە، نمونە شیعر ەکانی د. فەرەیدوون بەرزنجی(بۆ کوێ دەرۆی چ دونیایەک هەندەی سینگ و دەرونی من فراوانە) کە بە مەقام چڕیتی، تێکستی بگەڕێوە ی(پەشێوی مەزن) '
هەندەک گۆرانی هەیە کەباسی جەلال سەعید ی بکرێتن ناکرێ ئاماژەیان پێ نەدەین، لەوانە(گەورە کچ 1990،بۆچی دەڕۆی بەجێم دێی، بێریڤان هەی بێریڤان1983، تۆی نازەنین، بۆچی دەگری دەنالێنن، ئەو چاوە شین وجوانە، سادقی..... هتد), وە ناکرێ ئاماژە بە گۆرانی (چۆن ئاوەدان نابێتەوە تۆ چویتە وە بۆ لادێ) نەدەین کە تێکستی خارە ڕەش ڕەواندزی یە،، کە ناوبانگەکەی باشی داوە، زۆر لە هونەرمەندەکان گۆتیتت انە وە،
$دویتۆ (دووقۆلی)$
لەگەل زۆر لە هونەرمەندە میللیەکان کاسێتی بە دووقۆڵی تۆمارکردیە، کە ئەرشیفی هونەری کوردی دەورەمەند کردیە،نمونەلەگەر(ئاواتی ئامە قەرەج، مەحمود محەمەد، کەریم خەمەی، قادر زیرەک(لە تیپی هەلپەرکێیە میللی #هەولێر#، (گۆرانی هەدروونەدروونە،سەبری بەچاوی مەستە وە) _عوسمان حوسێن، فەرهاد زیرەک، نوری #گەرمیان#ی....... هتد)
$ستایل:$
زۆر حەزی لە ستایلی سونەتی بوو، کە گوزارشتی لە ناخی دەکرد، جاری وا هەبوو تەنها بە دەفەکی کە بەخۆی دەی ژەنی داهێنانی بەدەست دەدا قەتاوقەت لە گێگرتنی بێزار نەدەبوو، لە بەندبێژی بە یەکەک لە لێهاتیە کان دەدرێتە قەرەم، لە چڕینی مەقامات جۆرەک لێزان ومتمانەبەخۆبوو،کە حەقی تێکست و ڕستەی تێکست و وشەکانی بە زیادەوە دەدا، چونکە دەیویست برێ ئەمن بەتەنێ دەنگم خۆش نیە، مەقام ناس ومەقامزانیشم، نمونە:لە ڕۆژهەلاتی کوردستان لە کاتی کۆڕەو ەکە بە یارمەتی و ڕێکخستنی نەجمەدین بابەکر، کاسێتێکی تۆمار کرد، کە زۆربەی مەقاماتە، هەروەها لە دانیشتنە کی سەر ئاوی ڕوبار لە سەیرانی بە خۆی وبە دەفە کەی داهێنان دەگاتە لوتکە.
$ئەنجام:$
دەکرێ جەلال سەعید بە هونەرمەندەکی (تەڕە بی_طربي) لەقەلەم بدرێتن،کە هەموو هونەرمەندە ناکرێتن بە هاسانی لەو پۆلینەی بە وئاستە هەژمار بکرێتن، بولبولە کی خۆشخوانی دەنگ پڕ چەهچەهەبوو، هەتا هونەری کورد بوونی هەبیتن جێیەکی بەرزو بردنی هەیە لە گۆڕەپانەکە، لە دوماهیدا دەرێم:
ئەی هونەرمەندە شیکپۆشە، دەنگ خۆشە، خاوەن کەسایەتیە درەوشاوە کە، هەزاردروود لۆ گیانی پاکت.[1]
#09-12-2018#