ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی #شەڕڤان#ان لە 14ی کانوونی یەکەمی 2018 / 23ی سەرماوەز لە ناوچەکانی شەرا و بلبلێ لە دژی چەتەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەو چالاکییانەدا 6 چەتە کوژراون.
یەپەگە ڕایگەیاند، لە 14ی کانوونی یەکەمی 2018 / 23ی سەرماوەز یەکینەیەکیان لە نێوان گوندەکانی دێرسوان و نەبی هۆری لە ناوچەی شەرای #عەفرین# لە دژی بنکەیەکی سەربازیی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییەکیان ئەنجاماداوە و لەو چالاکییەدا 4 چەتە کوژراون و 5 چەتەی تریش بریندار بوون.
یەیەگە ڕاشیگەیاند، هەر لەو ڕۆژەدا یەکەیەکی تر لە شەڕڤانەکانیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی سوڵتان موراد لە گوندی قەستەڵ مێقداد لە ناوچەی بلبلێی عەفرین چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا 2 چەتە کوژراون و 2 چەتەی تریش بریندار بوون.[1]
#15-12-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,135 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!