دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە درێژایی چەندین ساڵە بەشێکی زۆری باشوری کوردستانی داگیرکردووەء هەر دەچێت لە چوارچێوەی پیلانێکی چەپەڵدا دەیەوێت ئەم داگیرکاریە بەردەوامی پێ بداتء ڕۆژانەش بنکەو بارەگاء ژمارەی سەربازانء چەکء تەقەمەنیء دامء دەزگا سیخوڕیەکانی فراوانتر دەکات. لە ڕۆژی داگیرکاریەوە تا ئێستا بە بیانوی جیا جیا بە شێوازی بۆردومانی هەواییء هتد.. چەندین هاوڵاتی کردۆتە قوربانی. ئەم داگیرکاریە زۆربەی شوێنەکانی باشوری کوردستانی گرتۆتەوە بە تایبەت هەرێمی بادینان و ناوچەی #شێلادزێ#، #ئامێدی#، کانی ماسی، باتوفە، #سیدەکان# هتد. بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووەء ڕۆژانە هێزی زیاتر دەهێنێتە ئەم ناوچانەو بەردەوامی بە بۆردومانەکان دەدات.
لەگەڵ ئەو بۆردومانەنەدا ڕۆژانە گەلەکەمان لە باشوری کوردستانء بە تایبەت لەو هەرێمانەدا قوربانی زۆر دەدات لە ڕووی گیانی، ژیانیء ئابوریەوە. وێرای ئەوەی کە هێرشء پیلانێکی فراوانی هەیە بۆ دەرکردنی گوندنیشانی ئەم ناوچانەء بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە ڕووبەرووی زەختء فشاری جۆراو جۆر دەکرێنەوە. دوا جاریش فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە چەند ڕۆژی ڕابردوو جارێکی تر هەرێمی شێلادزێء دێرەلوکیان بۆردومان کردوو لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی شەهید بوون. ئەمڕۆش کەسوکاری شەهیدء بریندارانء خەڵکی بە هەڵوێستی ناوچەکە لە دژی ئەو داگیرکاریء هێرشە فاشیتانانەی دەوڵەتی تورک دەستیان بە ڕاپەڕین کردووە بۆ دەرکردنی ئەو هێزە داگیرکەرە. وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەگەڵ ئەوەی جارێکی تر شەهیدانی ئەو هێرشانە بەبیر دێنینەوەء هیوای هەرچی زووتر چاکبونەوە بۆ برینداران دەخوازین، لە هەمان کاتدا پشتگیریء پشتیوانی خۆمان بۆ ئەو ڕاپەرینە دەردەبڕینء دەڵێین کە پێویستە ئەو ڕاپەڕینە فراوانء بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی سەرجەم بنکەء بارەگاکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە باشوری کوردستان بەدەر دەنرێن. بێگومان لە ڕابردووشدا وەک تەڤگەری ئازادی بۆ کۆتایی هێنان بەم داگیرکاریانە خاوەن هەڵوێست بوینەء لە پرۆژە، چالاکی جۆراو جۆر تێکۆشانمان کردووەء لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستء تێکۆشانەشمان زۆر جار قوربانی زۆرمان داوەء ڕووبەڕووی ئاستەنگیء زەختء فشار کراوینەتەوە. لە ئێستاشدا جارێکی تر دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەو جەماوەرە خاوەن هەڵوێستە. لە کۆتایدا داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە ئەم ڕاپەڕینء ناڕەزاییە بە هۆشیاریەوە لە بەرامبەر هەر دەست تێوەردانێک بەردەوامی پێ بدەنء فراوان بکەین. هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە تا ئێستا وێرای ئەوەی بێ دەنگ بووە و بێ هەڵوێستیشی زۆر جاربۆتە هاوکاری داگیرکاریەکان، ئیتر بێتە بەرەی جەماوەرەوەء هەڵوێستی جددی بنوێنێت، چونکە ئیتر ڕقء کینی جەماوەر گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوەء چیتر ئەم بێ هەڵوێستیە لە هیچ هێزێک قبوڵ ناکات. لەم کاتەدا پێویستە حکومەتی عێراقیش لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی گەل لەم ناوچەیەدا هەوڵەکانی زیاتر بکات بۆ کۆتایی هێنان بەم سنوربەزاندنانە.
#26-01-2019#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,916 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!