بۆ کۆچی دوایی #میر تەحسین بەگ#
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕۆژی 28ی ئەم مانگە هەواڵی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ-مان پێگەیشت.
دیارەلەکاتێکی وادا کەتەواوی ناوچەکەو بەتایبەتیش گەلی کوردی خاوەن باوەڕی ئێزدی بەدۆخێکی شەڕو ئاڵۆزیدا دەگوزەرێت لەدەستدانی میر تەحسین خەسارەتێکی گەورەیە بەر تەواوی گەلەکەمان دەکەوێت.
میر تەحسین کەسایەتی بەناوبانگی ئێزدی لەهەموو کاتە ناڕەحەتەکاندا گەلەکەی خۆی بەجێ نەهێشت و لەگەڵ خەمی گەلەکەیدا ژیانی کرد.
دیارە لەتەمەنی ژیانی ئەودا دوافەرمان لەسەر خوشک وبرا ئێزدیەکان بەڕێوەبرا، بەڵام هەموو ئەوانە نەیانتوانی ئیرادەی میر تەحسین بشکێنن و بۆساتێکیش پشتی لەگەلەکەی نەکرد ولەگەڵ ئێش وئازارەکانی ئەوان دەژیا.
بەو بۆنەیەوە بەناوی تەواوی هەڤاڵانمان لەتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەرەخۆشی لەتەواوی گەلەکەمان و بەتایبەتی خوشک و برا ئێزدیەکانمان دەکەین و لەخودای مەزن داوا دەکەین دواخەمتان بێت و ڕۆحی میر تەحسین بەگیش شاد بێت.
#29-01-2019#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,010 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!