درانە، درگا، دەرانە، دەرکە، دەرگا، دەرگانە، دەروازە، دەروو، دەم، شوێنی پێداوەژوورکەوتن، ناڤدەر، چوونەژوور، چوونەناو، داهات، سامانی وەدەستی کەسێک کەوتوو، ماڵی بەکەسێک گەیشتوو، بەرایی، بەربێژ، بەرگۆتن، پێشایی، پێشگۆتن، پێشگۆتنک، پێشەکی، دەسپێکی، دیباچە، سەرانگایی، تووکی نێوچاوان، نێوچاوان، ایساغوچی - معریو/ ا[ 1]
دیباجە، وشەیەکی تەمەن هەزاران ساڵ
-<->
دیباجە: بریتیە لەو پەراوێزانەی، کە جاران بۆ ڕوون کردنەوەی ناوەرۆکی نوسراوێک، لە تەنیشتەکانی، یان لە خوارەوەی کاغەزەکە دەنوسرا.
وشەکە لە دیبا و دیباج وەرگیراوە. دیباجیش ئەو قوماش یان پارچەیەیە، کە دامەنی بە سامتینی ڕەنگاوڕەنگ، یان ئاوریشم چنراوە. جاران جۆرە پارچەیەکی چنراوی ئاوریشم هەبوو، کە دامەنەکانی بە شێوەیەکی وەک نوسینی مێخی دەڕازێندرایەوە. ئەو پارچە ئاوریشمە، هەر بە هۆی ئەو لێکچوونەی بە ڕێنوسی مێخی، بە زمانی پەهلەویی پێی دەگوترا دێپاک، depak، کە ڕاستەوخۆ واتاکەی بریتیە لە (نوسراو). ئەگەر بزانین کە پیتی (ک)ی دوای وشەکە نیشانەی ناسینەوەی ناوە، ئەوا خودی ناوەکە (دیپا) بووە.
لە زمانی پەهلەوییدا، بەو ڕێنوسە تایبەتیەی کە دەقەکانی ئاڤێستای پێنوسراوەتەوە، گوتراوە دین-دەبیری، din-dabiri، کە واتاکەی ڕێک دەبێتە (نوسینی ئاینیی. لە پەهلەوییدا دەپیر، dapir هەبووە بە واتای نوسەر. لە پەهلەویی درەنگتریشدا، هەمان وشەی دەپیر بۆ دەبیر، dabirسوکتر کراوەتەوە و بۆ نوسەر و نوسین بەکار هاتووە. لە ئاڤێستایی، بە نوسین گوتراوە دیپی، dipi، کە هیچ گومانی تێدا نیە بۆ سەر ڕەگی وشەی سومێریی dub، دوب دەگەڕێتەوە، بە واتای نوسین، یان هەڵکۆڵینی نەخشە و وێنەی نوسراو لە سەر قوڕ دەگوترا.
هەر بە لاسایی کردنەوە لە دامەن و پەراوێزی ئەو پارچە ئاوریشمەوە بوو، کە نوسەرانی کۆن ناویان لە پەراوێز نوسین بۆ کتێب نا (دیباجە)، ئەو ناوەی کە لە ڕوانگەی مێژوییەوە، پڕ بە پێستی خۆیەتی. ئەمڕۆ وشەی دیباجە بۆ پێشەکی کتێبیش بەکاردەهێندرێت. [2]
Let op: Kurdipedia wil van alle Koerdische dialecten alle woorden en zinnen verzamelen, help a.u.b. Kurdipedia.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,172 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!