چيرۆکنوس و شاعير
ناوی تەواوی(قارەمان لەشکر نادر خدر) دوای ئەوەی خێزانەکەی گوندی #ئيلنجاغی گەورە#ی شارەدێی #تەقتەق# بەجێ دەهێڵن ساڵی 1974 لەگەڕەکی(گردی) شاری #کۆيە# لەدايک دەبێت و خوێندنی سەرەتايی لە ئيلنجاغ و کۆيە و #هەولێر# و گوندی ئاشۆکان تەواو کردووە، خوێندنی ناوەندی و ئامادەيی لە شاری هەولێر و بڕوانامەی پەيمانگای تەکنيکی هەولێری بەدەستهێناوە و ساڵی 2017-2018کۆليژی پەروەردەی #زانکۆی کۆيە#ی بەشی کۆمەلايەتی تەواو کردووە، ساڵی 2001 بووە بە ئەندامی بنکەی ڕووناکبيری گەلاوێژ لەکۆيە و ساڵی 2012 بوە بەلێپرسراوی لقی کۆيەی بنکەی ڕوناکبيری گەڵاوێژ، يەکەم چيرۆکی لەساڵی 1999لەڕۆژنامەی(هامون) بڵاوکردۆتەوە و ساڵی 2001 خەڵاتی يەکەمی چيرۆکی لە ڤيستڤاڵی(#سەيد برايم#)ی بەدەستهێناوە، ساڵی 2011خەڵاتی سێ يەمی لێکۆڵينەوەی لە ڤيسڤاڵی ساڵانەی گەڵاوێژ لە سڵێمانی بەدەستهێناوە لەبلاوکراوەکانی:
1-#هايکۆ#، شيعر، چاپی يەکەم، 2019.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,609 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!